قایمقامی شنگال رای گه‌یاند، له‌م ھه‌ڵبژاردنه پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ست ھێنانی سه‌رجه‌م كورسیه‌كان سه‌لماندی كه خه‌ڵك ئه‌وانی ده‌وێت وچیتر شوێنی ھێزه ناشه‌رعیه‌كان له‌شنگال نامینێت و ده‌ست به‌به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ،یه‌كه‌م ھه‌نگاویش ئاساییكردنه‌وه و گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مجاره‌ی پارتی له شنگال به‌ده‌ستی هێنا زۆر گه‌وره بوو، چونكه خه‌ڵك متمانه‌ی به‌سه‌رجه‌م كاندیدانی پارتی كرد و سه‌ریخستن. دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و سنووره متمانه‌یه‌كی ته‌واویان به پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه پارتی ئه‌مجاره سه‌لماندی كه گه‌ل له‌پشت پارتییه و ده‌نگی گه‌لیش ھه‌ر بۆ پارتییه، بۆیه ئیتر شوێنی هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال نابێته‌وه و پێویسته شنگال چۆڵ بكه‌ن. خه‌لیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال دانراوه و ئاواره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
له‌باره‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی خیانه‌تی 16ی وئۆكتۆبه‌ریش مه‌حما خه‌لیل كه یه‌كێكه له‌و كاندیدانه‌ی ده‌رچووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق گوتی، دیاربوو كه خه‌ڵك كێ به خزمه‌تكار ده‌زانن و كێ دژایه‌تیان ده‌كات، بۆیه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستی ھێنا پارتی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه.
شنگالیش له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه‌ته قوربانی، به‌ڵام له سه‌رووی ئه‌وه‌یشه‌وه په‌كه‌كه وه‌ك به‌ڵا له سنووره‌كه‌دا ده‌بینرێن و خه‌ڵك هه‌راسان ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراوه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم