ماڵی ئێزدیی له شنگال، دژی ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه هاتنه ده‌نگ و ده‌ڵێن، به هه‌موو جۆرێك راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی دامه‌زراوه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان، سوپای عێراق و په‌كه‌كه له سنووری شنگال كه ئه‌مڕۆ له سنوونێ به‌شه‌ڕ هاتن، په‌كه‌كه داوای راگرتنی ده‌وامی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ماڵی ئێزدیی / ئێزدییه‌كان خۆیان رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن/ ئه‌و هه‌وڵه‌ی په‌كه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی كانوونی یه‌كه‌م، ماڵی ئێزدیی له راگه‌یه‌نراوێكدا، ره‌خنه له نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و دیموكراتی شنگال ده‌گرن كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و تێیدا هاتووه: "ئێمه وه‌ك ماڵی ئێزدی به ته‌واوی ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ره‌فتاره نه‌رێنیانه قبووڵكراو نیین و خزمه‌تی ره‌وشی ناوچه‌كه ناكه‌ن و له لایه‌ن لایه‌نێكی ناشه‌رعیی و نایاساییه‌وه ده‌ركراون، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی نییه".
ماڵی ئێزدی له شنگال ده‌ڵێن، له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و هاتنه‌ئارای ئاشتی بۆ شنگالی وێرانكراو، پشتیوانی یاسا و سیستمی گشتیی ده‌وڵه‌تین.