حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 30 ملیار دیناری بۆ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی شنگال ته‌رخان كردووه، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئێزیدنشین ئاوه‌دان بكاته‌وه، زۆربه‌ی بودجه‌كه‌ی بۆ ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان ته‌رخان كردووه و قایمقامی شاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه به ته‌عریب هه‌ژمار ده‌كات.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی عێراق ئه‌مساڵ ته‌نانه‌ت یه‌ك پڕۆژه‌شی بۆ شنگال جێبه‌جێ نه‌كردووه و ھیچ خزمه‌تێكی ئه‌و شارۆكه‌یه‌ی نه‌كردووه، جگه له كێشه دروستكردن بۆ شنگال له‌رێی په‌كه‌كه و ھێزه میلیشیاكانی تره‌وه، ھه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه و ژیانی ئاواره‌ییان پێ باشتر بێت.
حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 30 ملیار دیناری بۆ شنگال خه‌رج كردووه، به‌ڵام سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێزیدییه‌كان كردووه
ئه‌و گوتی، ئێسته حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 30 ملیار دیناری بۆ شنگال خه‌رج كردووه، به‌ڵام سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێزیدییه‌كان كردووه، چونكه 90% ی بودجه‌كه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره عه‌ره‌بییه‌كان ته‌رخان كردووه و ئه‌مه‌ش به جۆرێكی تری ته‌عریبكردن هه‌ژمار ده‌كرێت.
قایمقامی شنگال ئاماژه‌ی داوه، به‌فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت .
جێی باسم لە ساڵی 2014ەوە بە دەیان هەزار خێزانی ئێزدی ئاوارە بوون و بەشی زۆری ئەو خێزانانە لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و مەترسی تەناهی ناوچەکانیان، نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و حکوومەتی عێراقیش پشتی لەو ناوچەیە کردووە و هەموو ئەو بودجەیەی بۆ شارەکە دەچێت میلیشیاکان بۆ بەرژەوەندی و ئەجێندای خۆیان بەکاری دەهێن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم