لە ڕۆژانی پشوودا چاودێریی بازاڕەكان دەكرێ‌

:: AM:09:30:29/12/2021 ‌
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە ڕۆژانی پشوودا تیمەكان لە ئەركی خۆیان بەردەوام دەبن و چاودێریی بازاڕەكان و شوێنەكان دەكەن، تا ڕێگری لە بەرزبوونەوی نرخ و كەلوپەل بكرێ‌.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی كانوونی یەكەم، مزەفەر سابیر بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەك بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانیی هەولێر لە ڕۆژانی پشووشدا لە ئەركداین.

زیاتر گوتی، لە ڕۆژانی پشوودا هۆبەی پشكنین و تیمەكانی چاودێران، سەردانی چەندان مۆڵ، ماركێت، نانەواخانە، گۆشتفرۆش و سەوزەفرۆشمان كرد، بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و پێدانی ڕێنوێنی بۆ كارەكانیان.

باسی لەوەش كرد، لەكاتی سەردانەكەدا سەرپێچی هەبووە، لە ئەنجامدا پسوولەی سەرپێچی بۆ چەندان شوێن كرا كە سەرپێچییان كردبوو.

لە هەرێمی كوردستان لە كاتی بۆنەكاندا چەندان بازرگانی چاوچنۆك، بەهەلی دەزانن كە فێڵ لە هاووڵاتییان بكەن، بەڵام بە چاودێریكردنیان، ئێستە ئەو جۆرە فێڵكردنە كەم بووەتەوە، لە ئەگەری سەرپێچیكردنیشیان، بە سزای مادی و داخستن سزا دەدرێن.



وشە - رامیار جەواد