سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژێكی تری وەكو پشوو ڕاگەیاند، كە ڕۆژی یەكشەمی داهاتووە ئەوەیش بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی كانوونی یەكەم، ڕۆژنامەی سەباح زمانحاڵی حكوومەتی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا كە ڕۆژێكی تر بۆ پشووی سەری ساڵ زیاد بكرێ.
باس لەوەش كراوە، پشووەكە ڕۆژی یەكشەم دووی كانوونی دووەمی هەفتەی داهاتووە و سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە.
ئەو پشووەی حكوومەتی عێراق لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێ، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ڕۆژانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەكو پشوو دیاری كردووە ڕۆژی یەكشەم دووی كانوونی دووەمی 2022 لە هەرێمی كوردستان دەوام فەرمییە.
یەكێك لە هۆكارەكانی پشووەكەی ڕۆژی یەكشەم لەلایەن حكوومەتی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێكی زۆری فەرمانبەران و هاووڵاتییان بۆ پشووی سەری ساڵ شارەكانی خۆیان جێهێشتووە و بەشێكییان لە هەرێمی كوردستانن.