ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سكاڵایان له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تۆمار كردووه به‌ھۆی ئازادكردنی تۆمه‌تبارێكی مافیای ماده‌ی ھۆشبه‌ر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئادار، موحسین سه‌عدوون ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، رۆژی 24 ئه‌م مانگه دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی سكاڵای فراكسیۆنی پارتی كۆ ده‌بێته‌وه، بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ی به‌رھه‌م ساڵح كردوویه‌تی كه تۆمه‌تبارێكی مافیای ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئازاد كردووه.
نابێت كه‌سێك ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار كه كه‌سێكی ئه‌مین نییه
روونیشی كرده‌وه كه له سكاڵاكه‌دا باسمان له‌وه كردووه، نابێت كه‌سێك ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار كه كه‌سێكی ئه‌مین نییه له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی مافیای ماده ھۆشبه‌ره‌كان ئازاد ده‌كات.
موحسین سه‌عدوون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه فراكسیۆنی پارتی له رێی سێ ئه‌ندامی خۆیه‌وه ئه‌و سكاڵایه‌ی تۆمار كردووه، بۆیه رۆژی پێنجشه‌می ھه‌فته‌ی داھاتوو، دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌باره‌وه ده‌دات كه ئایا به‌رھه‌م ساڵح به‌ھۆی كرده‌وه‌كانیه‌وه ده‌توانی خۆی كاندید بكاته‌وه یان نا.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرابوو كه لێبوردنی تایبه‌تی بۆ بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه كه خه‌ڵك نه‌جه‌فه و به‌و هۆیه‌وه ناڕه‌زایی دروست بوو.
بڵند ئیبراھیم