به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه له شنگال قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی داگیركردووه كه هه‌زار قوتابی تێیدا ده‌وامیان ده‌كرد و هێزه عێراقیه‌كانیش بێ ده‌نگن.
ماوه‌یه‌كی زۆره، په‌كه‌كه به چاوساغی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستیان به پێشێلكاری و تێكدانی دۆخی شنگال كردووه، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی شنگال كه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه پێویسته په‌كه‌كه له‌و سنووره بڕواته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، مه‌یسه‌ر حاجی ساڵح به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال هاتنه سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی و قوتابیانیان ده‌ركرد و داگیریان كرد، "ئێمه‌یش هێزه عێراقییه‌كانمان ئاگه‌داركرده‌وه ئه‌وانیش هیچیان نه‌كرد و هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كرد".
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌زار قوتابی له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ده‌خوێنن و بڕیار بوو ئێواران ئاماده‌یی بازرگانی لێ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان به‌نیازن بیكه‌نه باره‌گا بۆ خۆیان یا خوێندنی ئه‌وانی تێدا بخوێندرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه په‌كه‌كه له شنگال چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كیان بۆ له خشته‌بردنی منداڵان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك باوڕیان پێناكه‌ن ئه‌وه‌یش زیاتر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی تێكدانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
له شنگال 58 قوتابخانه هه‌ن و حكوومه‌تی عێراق هیچ هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ناكات، له‌كاتێكدا پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێویستی ته‌واوی بۆ ئه‌و قوتابخانانه دابین كردووه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم