حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی تا دووی كانوونی دووەم داناوە، فەرمانگەیەكی هەولێر سێ ڕۆژی تر پشووەكەی درێژ دەكاتەوە و دەڵێت، پشووی بەڕێوەبەرایەتییەكە درێژ دەكرێتەوە.
بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی 2023 لە ڕۆژی 25/12/2022 تا 1/1/2023 پشووی فەرمییە، ئێستە دامەزراوەیەك پشووەكانی درێژ كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی كانوونی یەكەم، فەرمانگەی تاپۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی جەردی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە فەرمانی وەزارەتی داد، لە 2/1 تا 2023/1/5 دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ڕادەگیرێت.
درێژكردنەوەی ئەو پشووە لە كاتێكدایە، ساڵانە راپۆرتی كۆتایی لەو فەرمانگانەی سەربە وەزارەتی داد و وەزارەتی دارایین، ئامادە دەكرێ و كاری نوێ دەست پێ دەكەنەوە.