له ساڵی نوێوه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌چێته پشووه‌وه، بڕیار بوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بكرێن، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌كه‌وێته دوای سه‌ری ساڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی كانوونی یه‌كه‌م، گوڵستان باقی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پشووی زستانه له 31ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات و له كاتی پشووشدا هه‌ر بابه‌تێكی به‌په‌له هه‌بێ، ئه‌وا دانیشتنی نائاسایی بۆ ده‌كرێت.
بڕیاره هه‌ریه‌ك له هێمن هه‌ورامی و لیزا كاكه‌یی و جوان رۆژبه‌یانی كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتین له په‌رله‌مان، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه به‌هۆی بڕیاری حزب، سێ په‌رله‌مانتاری نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بن و زانا مه‌لا خالید ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و رێبوار بابكه‌یی ده‌بێته سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی.
كێشه‌ی ته‌ناهی و پرسی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت چه‌ند پۆستێكی حكوومی خۆی بگۆڕێت
هه‌روه‌ها له یه‌كێتیش ده‌بێت متمانه به دوو وه‌زیر بدرێت كه ئه‌وانیش وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، كه پشكی یه‌كێتین و ئه‌و پۆستانه هه‌ردووكیان چۆڵن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ ئه‌و پرسانه بكرێت، به‌ڵام جارێ هیچ دیار نییه.
به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له ماده‌ی هه‌شت/یه‌كه‌مدا هاتووه: سه‌رۆك یان لانیكه‌م (1/3) ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ده‌توانن بانگێشتی دانیشتنی نائاسایی بكه‌ن، دانیشتنه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌بێت كه له بانگێشته‌كه‌دا هاتووه.
له هه‌مان ماده/دووه‌مدا هاتووه: سه‌رۆك له كاتی پێویستدا له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆك وه‌زیران، بانگێشتی دانیشتنێكی نائاسایی ده‌كات.
په‌رله‌مانی كوردستان دوو وه‌رزی گرێدان (یاسادانان)ی هه‌یه، یه‌كه‌میان له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به "خولی به‌هاره" ناو ده‌برێت. دووه‌میشیان له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولدا ده‌ست پێ ده‌كات و له كۆتایی مانگی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، به "خولی پایزه" ناسراوه.
پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه تێكچووه، كێشه‌ی ته‌ناهی و پرسی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت چه‌ند پۆستێكی حكوومی خۆی بگۆڕێت، پارتیش رازی نه‌بوو، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌م مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، شوێنگره‌وه‌ی بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیاری كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش بڵاو كرایه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی هه‌فته‌ی رابردوو، به نهێنی و دوور له چاوی كامێرا‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی دوو مانگه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، بایكۆتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وامی فه‌رمی خۆی.