پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بۆ ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كرێت و راپۆرتێكیش له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كراوه تا له‌كاتی پێویستدا ده‌سه‌ڵات بدرێته په‌روه‌رده و یه‌كه ئیدارییه‌كان كه پشوو به‌هۆی سه‌رماوه رابگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای سوور روو له‌سه‌ر به‌شه‌كانی باشووری عێراق ده‌كات شه‌پۆڵێكی باران روو له‌م ناوچه‌یه ده‌كات كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه له رۆژی چوارشه‌م.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه باران سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم ده‌ست پێ ده‌كات پاشان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سنووری پارێزگای سلێمانی له كاته‌كانی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌م بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه.
كه‌شناسی ده‌ڵێ، له ماوه‌ی هاتنی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه به شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت هه‌ندێ كات لێزمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت، به‌ڵام به‌و رێژه‌یه نابێت كه كاریگه‌ری لافاوی هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده وه‌ك پێشبینی كراوه، شه‌پۆله‌كه سه‌رمایه‌كی چڕی له‌گه‌ڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڕه‌نگه هه‌ندێك رۆژ پێویست بكات كه له دامه‌زراوه و كه‌رتی په‌روه‌رده به دیاری كرا‌و پشوو رابگه‌یه‌نرێ. دیلان ڕه‌شاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی گوت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه، ئه‌مڕۆ راپۆرتێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفر دابه‌زین و دۆخه‌كه نه‌گونجاو بوو، ده‌سه‌ڵات بدرێته په‌روه‌رده‌كان بۆ راگرتنی ده‌وام.
ساڵی ڕابردوو، به‌هۆی دروستبوونی لافاو و هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما بۆ ماوه‌ی رۆژێك پشوو له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له كه‌رتی په‌روه‌رده پشووه‌كه زیاتر بوو.