جێبه‌جێكردنی "رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال"، مه‌رجی پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ حكوومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، په‌رله‌مانتارێكی ئێزیدیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، شه‌ریف سلێمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، مه‌رجی پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی.
سێ ئابی 2014، داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی جینۆساید كر
به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئێسته كار له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری 2020دا، هه‌ردوو حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم، به ناوه‌ندگیریی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا، "رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی شنگال "یان واژوو كرد.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه، خاڵه‌كانی بریتین له چۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌و لایه‌ن و چه‌كدارانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن، ته‌ناهیی شارۆكه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ناوچه‌كه ده‌پارێزن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بۆ شنگال، خاڵێكی تری رێككه‌وتننامه‌كه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
شه‌ریف سلێمان روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان چاودێریی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال و خه‌ڵكی ئه‌وانیش بچنه‌وه سه‌ر ژیان و حاڵی خۆیان.
سێ ئابی 2014، داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی جینۆساید كرد، زیاتر له 10 هه‌زار ژن و منداڵی رفاند، له‌و ژماره‌یه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 362 كه‌سی رزگار كردووه و شه‌ش هه‌زار و 417 ئێزیدی ماون. سه‌تان هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی شنگال ئاواره بوون و به‌پێی دواین ئاماری ئێزیدییه‌كان كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان، زیاتر له 135 هه‌زار كه‌س تا ئێسته نه‌توانراوه بگه‌ڕێنه‌وه شنگال.