قایمقامی شنگال به وه‌كاله‌ت رای ده‌گه‌یه‌نێت، له سنووری شنگال لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كان تاپۆ بكرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، نایف سیدۆ قایمقامی شنگال به وه‌كاله‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای بڕیاری حكوومه‌تی عێراق بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانی شنگال ئێسته لیژنه له فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان پێكهاتوون وه‌ك شاره‌وانی و تاپۆ و كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان سه‌رژمێریه‌ك بكه‌ن كه چه‌ند خانوو تاپۆ ده‌كرێن، بۆیه ده‌ستبه‌كاربوون و كاری خۆیان ده‌كه‌ن له11 كۆمه‌ڵگه له سنووره‌كه‌دا.
روونیشی كرده‌وه كه رێنوێنی ده‌رچووه و ده‌ست به تاپۆكردنیان ده‌كرێت، ئه‌و تاپۆكردنه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه ده‌گرێته‌وه كه له ساڵی 1974 دروست كراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ناو نووسین ده‌ستی پێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه كه تائێسته ژماره‌یه‌كی زۆر ناویان نوسیووه و فایلیان دروه‌ست كردووه، به‌ڵام تائێسته هیچ كه‌سێك قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شنگال نه‌ناوه له پاڵ ئه‌وه‌یشدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ئاوه‌دانی ئه‌و سنووره كردووه‌ته‌وه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم