پێنج ڕۆژ پشوو راگەیەنرا

:: PM:02:00:18/04/2023 ‌
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی چوارشەم بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە، لە سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم دەكرێتە پشووی فەرمی، هەروەها پێنج ڕۆژیش لە هەفتەی داهاتوو پشووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، پشووەكەی سبەینێ چوارشەم 19ی نیسانی 2023، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوەیە و سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان، ڕۆژی پێنجشەم 20ـی نیسان تا ڕۆژی دووشەم 24ـی نیسان، لە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، ڕۆژی سێشەم 25ـی نیسانی دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.

ساڵانە لە كوردستان و دنیادا، ئێزیدییەكان ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵ دەگێڕن كە بە چوارشەمی سوور ناسراوە، بەپێی بیروباوەڕی ئێزیدییەكان، لە چوارشەمێكی مانگی نیساندا فریشتە (مەلیك تاوس) هاتووەتە سەر زەوی و گەردوون بە سروشت و جوانی گوڵەسوورەكانی مانگی نیسان رازاوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد