رێككه‌وتنی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنێكی حزبی نه‌بووه.
ره‌فعه‌ت سمۆ جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا، بۆ "وشه" گوتی، لێدوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له شنگال، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، به‌چاودێری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، بۆیه ئه‌و لێدوانه‌ی له‌جێی خۆیدا نییه و ناكرێ ئه‌و رێككه‌وتنه به حزبی بكرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، تاكه چاره‌سه‌ری دۆخی شنگال جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی هیچ متمانه‌یان به‌و هێزه ناشه‌رعییانه‌ی شنگال نییه و ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان تا دۆخه‌كه ئارام نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه كاری خه‌ڵك نییه بچێ رایان وه‌ربگرێ، به‌ڵكو پێویسته حكوومه‌ت به‌و كاره هه‌ڵسێت
جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، ئه‌وه كاری خه‌ڵك نییه بچێ رایان وه‌ربگرێ، به‌ڵكو پێویسته حكوومه‌ت به‌و كاره هه‌ڵسێت كه ده‌زانێت چی باشه بۆ شنگال ئه‌وه بكات، خه‌ڵكی شنگالیش به رێككه‌وتنه‌كه خۆشحاڵن ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، چونكه دۆخی ته‌ناهیی شنگال ئاسایی ده‌كاته‌وه و شنگال ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه و ئاواره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
''كاتی خۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌تایبه‌ت داود جوندی كه ئێسته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و له شنگال له ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا بوو، پێشتر ده‌ستپێشخه‌ر بوون په‌كه‌كه له شنگال بمێنێته‌وه، ئێسته‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی دۆخی ته‌ناهیی شنگالن و رێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شنگال''. ره‌فعه‌ت سمۆ وای گوت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم