له یادی نۆ ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و وێڕای یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه، نیگه‌رانیی خۆی له دۆخی شنگال ده‌ربڕی.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی داوه، دوای نۆ ساڵ له تێپه‌ڕینی كاره‌ساتی شنگال، به‌داخه‌وه برینه‌كانی شنگال ساڕ‌ێژ نه‌كراون و ئازار و نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی خوشك و برایانی ئێزیدی هه‌ر به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك بارزانی پێی وایه ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌مه‌ڕ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی شنگال بهێنرێت، به‌ڵام جێگه‌ی پرسیاره بۆچی هه‌تا ئێسته حكوومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال جێبه‌جێ بكات و تا كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بوار به‌و هێز و لایه‌نانه ده‌دات كه ڕێگری له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال بكه‌ن؟
گه‌لی كوردستان ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی تر هه‌یه كه هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، به فه‌رمی ددان به جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه بنێن
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه، ''له‌و یاده‌دا گه‌لی كوردستان ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی تر هه‌یه كه هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، به فه‌رمی ددان به جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه بنێن، هه‌روه‌ها به فه‌رمی كیمیابارانكردن و پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی تریش به جینۆساید بناسن كه به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دراون.''
سه‌رۆك بارزانی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا به بۆنه‌ی نۆیه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی شنگال، سڵاو بۆ گیانی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه ده‌نێرێ و ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت كه مێژوو و قاره‌مانێتییانی تۆمار كرد و بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان به‌خشی و تۆڵه‌یان له تیرۆریستانی داعش كرده‌وه.