فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای نۆ ساڵ له جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی، شنگال به‌هۆی په‌كه‌كه و گرووپه میلیشیاكانی تر، له دۆخێكی خراپدایه و كاتی ئه‌وه هاتووه ئاوڕی رژدی لێ بدرێته‌وه.
قاسم دربۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، هیچ متمانه‌یان به حكوومه‌تی عێراق نییه و كاتی ئه‌وه هاتووه وڵاتان بێنه سه‌ر خه‌ت و ئه‌و گرووپانه ده‌ربكه‌ن تا شنگال ئارام ببێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، نۆ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگالدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكرد هێشتا گرووپه چه‌كداره‌كانی شنگال وه‌ك په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی لێی به‌رده‌وامن و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزیدی هات، درێژه‌ی هه‌یه.
نه شنگال ئارام بووه‌ته‌وه و نه قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، چونكه حكوومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌مه
به‌گوته‌ی دربۆ، نه شنگال ئارام بووه‌ته‌وه و نه قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، چونكه حكوومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌مه و هیچ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه له شنگال ده‌ربكرێن و خه‌ڵكی شنگالیش بتوانن به ئارامی له شنگال بژین و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپانه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له شنگالن وهیچ خه‌می خه‌ڵكی شنگالیان نییه.
فه‌رمانده‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال گوتی، دوای نۆ ساڵ كاتی ئه‌وه هاتووه وڵاتان بێنه سه‌ر خه‌ت و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌ربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵكی شنگال له ئاواره‌یی و نه‌هامه‌تیدا نه‌ژین و ئیتر رزگاریان بێت، تا ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له شنگال بن، دۆخی شنگال ئارام نابێت و حكوومه‌تی عێراقیش هیچی پێ ناكرێت، بۆیه پێویسته كۆتایی به‌م دۆخه بێت و گه‌یشتوونه‌ته قه‌ناعه‌تێك به وڵاتان نه‌بێت ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نابێت.
وشه\بڵند ئیبراهیم