ڕۆژێك پشوو دیاری كرا

:: PM:01:11:26/09/2023 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەم لە سەرجەم داودەزگانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام ئەو شوێنانەی پێوەستن بە مووچە دەوامی خۆیان دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئەیلوول، لە راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سبەی چوارشەم 27ـی ئەیلوول لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

باس لەوەش كراوە، لە هەمان كاتدا پێویستە وەزارەتەكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشكردنی مووچە بن.

ئەوەیش باس كراوە، ڕۆژی پێنجشەم 28ـی ئەیلوول لە داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.



وشە - رامیار جەواد