نوێنه‌ری كوردانی ئێزیدی له شنگال ئاشكرای كرد، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌م خاڵی رێككه‌وتنی شنگال كرا، ئه‌ویش به دامه‌زراندنی هه‌زار و 500 پۆلیس كه 500 له‌وانه ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنان كردووه.
مه‌حما خه‌لیل نوێنه‌ری كوردانی ئێزیدی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو رێككه‌وتنی له‌باره‌ی شنگال له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئه‌نجام درا، یه‌كه‌م خاڵی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌ویش دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 500 پۆلیسه، ئێسته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌زار و 500 پۆلیس دراوه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌ڵێنی داوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌زار پۆلیسه‌كه‌ی تریش بدات.
هه‌ر جاره و 500 پۆلیس مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن
ئاماژه‌شی دا ئه‌و هه‌زار و 500 پۆلیسه، به قۆناغ ده‌ست به مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و هه‌رجاره و 500 پۆلیس مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ش ئێسته له مه‌شق و راهێنانن .
به‌گوته‌ی مه‌حما خه‌لیل، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و دۆخی ته‌ناهیی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه. ئه‌و پۆلیسانه‌ی ئاسایشی شاره‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، خه‌ڵكی شنگالن.
جێی باسه رێككه‌وتنی شنگال سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق واژوو كرا، كه كۆمه‌ڵێك بڕگه و ماده بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنیدا كراوه.
دهۆک\بڵند ئیبراهیم