گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی پێشبینیكراوی بارانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا سبه‌ی پشووی فه‌رمی بێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی پێشبینیكراوی بارانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان و پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بڕیاردرا سبه‌ی بكرێته پشوو، له‌سه‌رجه‌م دا‌و و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكوومی.
هه‌روه‌ها داواكاره هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێكار و ڕێنوێنییه خزمه‌تگوزارییه‌كان بن و نزیك نه‌بنه‌وه له ڕووبار و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاستی ئاویان به‌رز ده‌بێته‌وه، له كاتی ناچاریشدا نه‌بێت هاتوچۆی ڕێگاكانی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی فریاگوزاری.