پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا

:: PM:02:44:01/12/2023 ‌
لە عێراق لەو مانگە پێنج ڕٍۆژ پشووی فەرمی هەیە و لە هەرێمی كوردستانیش دوو ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە.

ئەمڕۆ هەینی یەكی كانوونی یەكەم، بەپێی لیستی پشووەكان لە حكوومەتی عێراق وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە تێدا هاتووە، لەو مانگە پێنج ڕۆژ كراوەتە پشووی فەرمی تەنیا لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان دەوام دەبێت.

لەبارەی ڕۆژەكانی پشوو ئەوەیش زانراوە، ڕۆژی یەكشەم 10ـی كانوونی یەكەم پشووی فەرمییە.

لە خشتەی پشووەكان هاتووە، ڕۆژانی 17 و 18ـی ئەو مانگە بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان پشووە، ڕۆژی 25ـی كانوونی یەكەم پشووی فەرمییە.

بەپێی خشتەی ڕۆژەكانی پشوو لەو مانگە لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە ڕۆژی 25ـی كانوونی یەكەم پشووی فەرمییە، هۆكاری پشووەكەش یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحە.

لە هەمان كاتدا ڕۆژی دووشەم كە دەكاتە یەكی كانوونی دووەم كە سەری ساڵە پشووە لە هەرێمی كوردستان و عێراق.



وشە - رامیار جەواد