وەزارەتی پەروەردە داوایەكی بەپەلەی هەیە

:: PM:01:38:04/12/2023 ‌
وەزارەتی پەروەردە نووسراوێك ئاڕاستەی پەروەردەی سەرجەم شارەكانی كوردستان دەكات و داوا دەكات پەلە بكەن لە نووسینی پێویستییەكانیان لە چەندان جۆر كەلوپەل.

ئەمڕۆ دووشەم چواری كانوونی یەكەم، لە نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی پەروەردەی سەرجەم شارەكان كراوە تێیدا هاتووە، هەرچی پێویستییە لە لاپتۆپ، داتاشۆو، سۆبا، ئامێری كۆپیكار، موبەریدە، ڕەحلە هەتانە بینووسن و بۆمان بنێرن.

لە نووسراوەكە روونكراوەتەوە ئەو قوتابخانەی پێویستیان نییە لەژێرەوە بینووسن سفر، وە پێویستە قوتابخانەكانیش داواكارییەكانیان بەپێی پێویستیی خۆیان بنووسن و زیاتر نەبێت.

ئەو نووسراوە لە سەری نووسراوە بەپەلە جێبەجێ‌ بكرێت و بەخێرایی وەڵام بدرێتەوە، نووسراوەكە لەلایەن بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەرچوونێدراوە.

ئەو نووسراوە لە كاتێكە لە ئێستە خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كردووە، حكوومەتیش نەوتی بەسەر سەرجەم قوتابخانەكان دابەش كردووە.






وشە - رامیار جەواد