حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو 18ی كانوونی یه‌كه‌می هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی كرده پشوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر پێشنیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، 18ـی ئه‌م مانگه له سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ڕۆژی 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، كه ده‌كاته ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو، له سه‌رجه‌م داوده‌زگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌و ڕۆژه‌دا، له هه‌رێمی كوردستان پشووه.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پشووه‌كه هه‌موو داوده‌زگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ڕۆژی سێشه‌م، 19ـی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داوه‌ده‌زگه فه‌رمییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.