حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له 25ی ئه‌م مانگه‌وه تا یه‌كی كانوونی دووه‌می 2024 به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی یه‌كه‌م، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، له 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 تا یه‌كی كانوونی دووه‌می 2024، پشووی سه‌ری ساڵ ده‌بێت.
"له 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووه‌می 2024، به بۆنه‌ی سه‌ریساڵه‌وه، له سه‌رجه‌م داوده‌زگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت" حكوومه‌ت وا بڕیاری داوه.
هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه له دووی كانوونی دووه‌می 2024ـیش، له سه‌رجه‌م داوده‌زگه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.