به‌گوێره‌ی خشته‌ی پشووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی یه‌كشه‌م 24ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و پشوو نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی كانوونی یه‌كه‌م، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان پرسیاری زۆریان له‌ڕێی په‌یجی "وشه" ناردووه و پرسیاری ده‌وامی سبه‌ی ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه و پشوو نییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پشووه‌كه له 25ی مانگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌ی هه‌یه ده‌توانێ سبه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
جێی ئاماژه‌یه له رۆژی 25ـی ئه‌م مانگه‌وه تا دووی كانوونی دووەمی ساڵی نوێ له سه‌رجه‌م داوده‌زگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پشووی فه‌رمی ده‌بێت.