وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات ده‌كاته‌وه كه له كاتی پشووی فه‌رمی كه بڕیاره له سبه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكات، نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان به شێوه‌ی ئێشكگر ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له كاتی پشوو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستی ئێشكگر ده‌بن، ئێشكگری بۆ كارئاسانی هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌پێی ئه‌و رێنوێنی دەبێت كه 24 سه‌عات فریاكه‌وتنه‌كان كراوه ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شیوه‌ی ئێشكگری.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنه‌وه‌ی گورچیله و تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی(122) له ئه‌ركدا ده‌بن به‌پێی خشته، له كاتی پێویستیشدا، كۆگاكانی ده‌رمان و پێویستیی پزیشكی له ته‌واوی شار‌و شارۆكه‌كان كراوه ده‌بن.
هه‌روه‌ك تیمه‌كانی پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و چاودێریی ته‌ندروستی له ئه‌ركدا ده‌بن له رۆژانی پشوودا، له‌گه‌ڵ ئه‌و خزماتگوزارییه ته‌ندروستییانه‌ی له كه‌مپه‌كان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كرێت.
رێنوێنییەكە دكتۆر و پسپۆره‌كانی نیشته‌جێی دێرین و خولاو، له‌گه‌ڵ په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پابه‌ند ده‌كات به ده‌وامی ئێشكگری، راشی ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ریی كیمیایی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه پابه‌ند كراون به ده‌وام كردن به‌شێوه‌ی ئێشكگری له رۆژانی پشوودا.