بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، گەشتیاران ئاگەدار دەکاتەوە کە لە چەند سەعاتی داهاتوو سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان نەکەن بەهۆی مەترسیی کەشوهەواوە.
گەشتوگوزاری سۆران رای گەیاندووە، بە گوێرەی ئەو هۆشداریەی لەلایەن کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە بەوەی کە کەشوهەوای کوردستان باراناوی بەخووڕ و ئەگەری هەورە تریشقە و بروسک و نالەبار دەبێت داوا لە گەشتیارانی ئازیز و کۆمپانیاو نووسینگەکانی گواستنەوەی گەشتیاران دەکەین نەچنە ناوچە شاخاوەییەکان.
دووپات لەوە کراوەتەوە، کە پێویستە هاووڵاتیان لە کەند و دۆڵ و نشێو و ڕێرەوەکانی ئاوی بەخووری باران خۆیان بەدوور بگرن تا ئەو کاتەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.