لە كفری شەڕ لە نێوان ئاسایش و كۆماندۆ دروست بوو و تەقەیەكی زۆریان لە یەكتر كردووە، ئێستە بەرپرسان سەرقاڵی چارەسەری كێشەكەن.
ئەمڕۆ شەموو 17ـی شوبات، میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردەوە، لە كفری شەڕ لە نێوان ئاسایش و كۆماندۆ دروست بوو و بۆ ماوەی چەند خولەكێك شەڕەتەقە بووە.
باس لەوەش كراوە، لە بازگەی كارێز – كفری، ژمارەیەك چەكدار كە خۆیان بە كۆماندۆ ناساندووە، لەگەڵ كارمەندانی ئاسایشی بازگەكە دەبێتە دەمەقاڵەیان و ماوەی نزیكەی 20 خولەك شەڕ دروست دەبێت لە نێوانیاندا و پەلاماری كارمەندەكانی ئاسایش دەدەن.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەكان، ئەو كەسانەی كە بە كۆماندۆ خۆیان ناساندووە، بە پێچەوانەی هێڵی رۆیشتن، بازگەكەیان بڕیوە و كارمەندانی ئاسایشی بازگەكەش رێگرییان لێ كردوون، بۆیە ئەوانیش پەلاماری كارمەندانی ئاسایشی بازگەكەیان داوە.
دواتر ئەو چەكدارانەی كە خۆیان بە كۆماندۆ ناساندووە، بازگەكە جێدەهێڵن و ئێستە بەرپرسە تەناهییەكان سەرقاڵی پەردەپۆشكردنی كێشەكەن.
ئەو شەڕە لە كاتێكدایە چەند جاری تر شەڕی لەو شێوەیە دروست بووە و كارمەندی ئاسایش لە بازگە پێكراوە.