سبەی پێنجشەم 14 ی ئادار، لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی ئادار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، سبەی پێنجشەم، 14 ی ئاداری 2024، لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، پشووەكەی 14ی ئادار لە ڕۆژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دیاری كراوە و بە بۆنەی لەدایكبوونی بارزانیی نەمرەوەیە.
بارزانیی نەمر سەركردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلوول، لە 14 ی ئاداری 1903 لە بارزان، لە دایك بووە؛ لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا، خزمەتێكی گەورەی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی كوردستان و مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد كردووە.