بڕیارە سبەی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی خۆی لە سلێمانی ببەستێت ئەوەیش دوای جیابوونەوەیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی.
دوێنێ بزووتنەوەی پێوەندی ئیسلامی خۆی وەكو حزب لە كۆمسیۆنی عێراق بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كرد، مەرجی بەشداریش ئەوەیە دەبێت ئەو حزبەی بەشداری دەكات كۆنگرەی ئەنجام دابێ.
ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دەستی كەوتووە، سبەی شەموو بە بەشداری زیاتر لە هەزار و 200 ئەندام لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی كۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان ساز دەكرێت.
كۆنگرەكە بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق /ئۆفیسی سلێمانی بەڕێوەدەچێت .
بڕیارە كۆنگرەكە یەك ڕۆژ بخایەنێت و تێیدا ڕابەری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی نوێ هەڵبژێردرێن .
راگەیاندنی بزووتنەوەی پێوەندی ئیسلامی دوای بەردوامی كێشە و ناكۆكییەكانی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی دێ كە باڵێكی ئەو حزبە جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.