وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری له پۆستی دوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وەزارەتەکەى كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی رای بگه‌یه‌نێت و هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یش روون بكاته‌وه.
گۆڕانكارییه‌كانى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د عه‌بدولقادر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری و مه‌ولوود سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه بازرگانییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه كه مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ به‌شی ژمێریاریی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌ماوه‌ی رابردوویشدا به‌شداربوون له‌و شاندانه‌ی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی مووچه ده‌چوون بۆ به‌غدا.
ژمێریارێکى یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوئاهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه هه‌بووه له رابردوودا، به "وشه"ی گوت، چه‌ند ڕۆژێكه محه‌مه‌د عه‌بدولقادر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لادراوه و له شوێنی ئه‌و كۆڤان ته‌حسین كه به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه دهۆك بووه له شوێنه‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت دانراوه.
روونیشی كرده‌وه كه پێش ئه‌و گۆڕانكارییه له به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری، مه‌ولوود سابیر به‌رێوه‌به‌ری بانكه بازرگانییه‌كان له كاره‌كه‌ی لادرابوو، به‌ڵام ئه‌و نێردراوه‌ته‌وه ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌ك راوێژكار له‌وێ ده‌ستبه‌كار بووه.
جێی ئاماژه‌یه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانە و هۆكاره‌كانی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.