لە بەیانیی ئەمڕۆوە دۆخی سەرگەڕان بە تەواوەتی تێكچووە و بەو هۆیەوە ئەگەری پێكدادان لە نێوان كورد و عەرەب هەیە و تا ئێستەیش دوو كورد گیراون.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایار، پەیامێنری "وشە" لەسەرگەڕان پێێ راگەیاندین، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دۆخی سەرگەڕان بە تەواوەتی تێكچووە و ئەگەری شەڕ و پێكدادان هەیە.
زیاتر گوتی، ماوەی چەند رۆژێكە عەرەبە هاوردەكان لە سەرگەڕان چوونەتە سەر چەند ماڵێكی كورد و خێوەتیان هەڵداوە، هاوكات جووتیارانی كورد هەڕەشەی سووتاندنی خێوەتی عەرەبە هاوردەكان دەكەن كە ماوەی چەند رۆژێكە هەڵیانداوە.
باسی لەوەش كرد، لەم پرسە سوپای عێراق بێلایەنیی خۆی نەپاراستووە و دوو جووتیاری كوردی گرتووە، ئەوەیش هێندەی تر دۆخەكەی تێكداوە.
لە پەڵكانەش دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و ئەگەری دروستبوونی شەڕ لە نێوان جووتیارانی كورد و عەرەبە هاوردەكان هەیە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە نێوانیان هەیە.