بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، هەفتانە بۆ ماوەی دوو سەعات هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
ئەمڕۆ شەموو هەشتی حوزەیران، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستی پێ كرد، لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی ئامادەیی هەیە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق 650 هەزار قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.
وەزارەتی پێوەندییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، لە رۆژانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە سەعات شەشی بەیانی تا هەشتی بەیانی، هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
ئەو بڕیارە تەنیا ئەو هێلانە ناگرێتەوە بە هێلی بازرگانی ناسراون و كە كۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەكان بەكاری دەهێنن.