دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاریی له‌باره‌ی بۆردمانی ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه له سنووری شنگال بڵاو كرده‌وه.
په‌یجی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه سه‌عات 11:10ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیا، ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له نێوان شنگال و ته‌ل قه‌سه‌ب بۆردمان كرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئۆتۆمبێله‌كه سێ كه‌سی تێدا بووه و به‌هۆی بۆردمانه‌كه‌وه دوو كه‌سیان به سه‌ختی بریندار بوونه.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێكی تر سنووره‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیاوه بۆردمان كراون كه بیانوو بۆ ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه.