بڕیاره ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به داهاتى ناوخۆ دابه‌ش بكرێ، كه تا ئێسته به‌غدا ته‌مویلى مووچه‌ى دوو مانگى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى كاره‌باى نه‌ناردووه، له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى ته‌مووزیش كه له 21ى ئه‌م مانگه‌وه لیسته‌كه ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه وردبینى ده‌ستى پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ته‌مووز، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار، به "وشه"ى گوت، لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه، ئه‌وه‌ی زانیارییه ده‌ست به وردبینى لیسته‌كه كراوه و تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌مى.
ڕوونیشى كرده‌وه كه پڕۆسه‌ى وردبینى لیسته‌كه به‌هۆى دابه‌شكردنى مووچه له عێراق هه‌ندێك خاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام رانه‌گیراوه و به‌رده‌وامه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا وردبینییه‌كه به هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ته‌واو بكرێت.
ئه‌و زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ته‌مویلى مووچه ده‌گات و وه‌ك خۆى گوتى، به‌غدا هه‌ندێكجار بیانوو ده‌گرێت تا دوایبخات، بۆیه هیچ واده‌یه‌كى نییه، به‌ڵام كه وردبینى ته‌واو بوو به دڵنیاییه‌وه ناوه‌ستێت و پاره‌كه دێت.