لەلایەن پۆلیسەوە دڵشاد میرانی هاوڕێی نزیكی رەیان كلدانی لەلایەن پۆلیسەوە گیرا،ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تۆمەت و تەشهیری كردووە.
بەیانیی ئەمڕۆ مامۆستا دڵشاد میرانی بەناو ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی، لەلایەن هێزێكی پۆلیسەوە گیرا.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، گرتنی دڵشاد لەسەر داواكاریی هەردوو داواكاری گشتیی سلێمانی و هەولێر بووە.
داواكارانی گشتیی سلێمانی و هەولێر باسیان لەوە كردووە، میرانی تۆمەت و تەشهیر و ناوزڕاندنی ئەنجام داوە لە دەستپێكی خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و ڕۆژانی دواتر، مامۆستایانی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكار هێناوە.
پێشتریش بەڵگەی تەواو بڵاو بووەوە كە دڵشاد میرانی بۆ رەیان كلدانی كار دەكات، هەروەها تێوەگلاوە لە قاچاخچێتیی دوگ و چەندان كاری تری نایاسایی.