نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی "سەربەست بامەڕنی" دەكات كە نووسەر و كەسایەتییەكی ناودار بووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 26ی تەمووز، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ پيران بامه‌ڕنيى كوڕى، سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه پيران بامه‌ڕنى، به ناوى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريانه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نيچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.