سەرۆكی فڕەنسا پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد

:: PM:06:39:26/07/2024 ‌

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە وڵاتی فڕەنسا و لە كۆشكی ئەلیزێ لەلایەن ئیمانیوێل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنساوە پێشوازی لێ كرا.

پێشتر لە بەیاننامەیەكدا، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەوەی باس كردبوو كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی هەرێم‌ بە هاوەڵی سەركردەكانی دنیا لە ئەلیزێی كۆشكی سەرۆكایەتیی فڕەنسا، بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی یارییەكانی ئۆلۆمپیك لە پاریس دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاریس ئاهەنگی دەستپێكردنی 33مین یارییەكانی ئۆڵۆمپیاتی هاوینە بە بەشداری 120 شا و سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەڕێوە دەچێت، كە بڕیارە لە كەنار رووباری سین لە پاریس ساز بكرێت و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكی ئیتاڵیا و سەرۆك وەزیرانی یۆنان و خانمی یەكەمی ئەمەریكا ئامادەی بن.



وشە - عەبدوڵا عومەر