تەقە لە لقی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا

:: AM:08:36:27/07/2024 ‌
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك كراوە و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاكەوە وەڵام دراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 27ـی تەمووز، محەمەد كەمال بەرپرسی سێی پارتی لە كەركووك رای گەیاند، لە سەعات سێی بەرەبەیان لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە  قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك كراوە و پاسەوانەكانیش وەڵامیان داونەتەوە و شەڕ ڕووی داوە.

ئەوەیش زانراوە، ئامانجی تەقەكەرەكان گرتنی خاڵێكی پاسەوانی بارەگاكە بووە، كە یەكەمجار تەقە لەوێ كراوە تا دواتر بێنە ناو لقەوە و كردەوەی تیرۆریستی بكەن.

محەمەد كەمال بەرپرسی لقی سێ دەڵێت، ڕووداوەكە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێكی خراپە و پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لە بابەتەكە بكرێت.



وشە - رامیار جەواد