بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێر، بڕیاری دا دەوامی لە ڕۆژانی شەمووش بكات و دەوامیش تا سەعات چوار و نیوی دوای نیوەڕۆ بێت.
ئەمڕۆ شەموو 27ـی تەمووز، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێردا هاتووە، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك سوودمەند بن لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزی كرێی كارەبا، چەند بڕیارێكمان دا.
باس لەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێر، ڕۆژانی شەموو سەرەڕای ئەوەی كە پشووە، كراوە دەبێت و ڕۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا سەعات چوار و نیوی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ئەم هەفتەیە كۆتایی دێ بە وەرگرتنی قەرزی داشكێنراو بەڕێژەی 20% كە حكوومەت بۆ كارئاسانی بڕیاری لێ داوە.