به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رای گه‌یاند، ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی ژماره‌ی فه‌رمییان هه‌یه و له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ تۆمار كراون، ئه‌وا سزای تیژڕه‌وییان له‌سه‌ره و نابێت له سه‌رووی خێرایی رێپێدراو بڕۆن.
له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر زۆرجار شوفێران وا هه‌ست ده‌كه‌ن خۆیان له كامێرای خێراییان داوه و تیشكی وێنه‌گرتنی كامێرای چاودێری ده‌بینن، به‌ڵام له‌پڕ ده‌بینن ماتۆڕسكیلێك له سه‌رووی خێرایی رێپێدراو به ته‌نیشتیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و حاڵه‌تانه زۆرن و هەندێک لە شوفێرانی ماتۆڕ پێیان وایه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه به كه‌یفی خۆیان به شه‌قامه‌كاندا بسووڕێنه‌وه.
ماتۆڕسكیله‌كان به‌شێكیان له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ تۆمار كراون و ته‌نانه‌ت ژماره‌ی تایبه‌تیی خۆیان پێ دراوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی تریان تۆمار نه‌كراون و هیچ ژماره و تابلۆیه‌كیان نییه یان تابلۆ و ژماره‌ی تریان داناوه کە نایاسایین
هەندێک لە شوفێرانی ماتۆڕ پێیان وایه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه به كه‌یفی خۆیان به شه‌قامه‌كاندا بسووڕێنه‌وه.
هێمن حه‌مه‌ده‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی كه له شه‌قانه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌وا هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێل لێپێچینه‌وه و سزایان له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر له سه‌رووی خێرایی رێپێدراو بڕۆن.
جێی باسه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماتۆڕسكیله رێپێنه‌دراوه‌كان به‌رده‌وام، له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، كه‌چی هێشتا ژماره‌ی ماتۆڕه‌سكیله نایاساییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زۆرن و رێز له یاسا و رێساكانی هاتوچۆ ناگرن، هه‌ندێك جار هۆكارن له رووداوی هاتوچۆ.