له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، به‌رپرسی لقه‌كه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا و ده‌ڵێ، پێشتر ئاگه‌اداری ئه‌وه بوون پیلانێكی له‌وشێوه‌یه له ئارادایه.
شه‌وی رابردوو ته‌قه له باره‌گای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و لقه‌كه‌یش له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی هێرشه‌كه به ئامانجگرتنی خاڵێكی باره‌گای لقمان بووه، یه‌كه‌مجار ته‌قه له‌وێ كراوه و مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه بووه دواتر بێنه ناو لقه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، له دوو شوێنی جیاوازه‌وه به قه‌ناسه و ده‌ستڕێژ، ته‌قه له باره‌گاكه‌مان كراوه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی باره‌گای لق وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی سێ، به "وشه"ی گوت، پێشتر زانیاریمان بۆ هاتووه كه پیلانێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر لق.
زیاتر گوتی، پاسه‌وانه‌كانی لق ئاگه‌داری پیلانێكی له‌وشێوه‌یه بوون و ئه‌مشه‌و له ته‌قه‌كه‌ره‌كان هاتوونه‌ته ده‌ست و رووداوه‌كه دوور له زیانی گه‌وره بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كادری پارتی له هه‌موو شوێنێك به ئامانج ده‌گیرێت، پارتی خاوه‌نی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و ئه‌وه‌یش لای زۆر لایه‌ن قبووڵكراو نییه بۆیه به‌رده‌وام ده‌كرێته ئامانج.