سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، بڕیارێكی پێشووی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات كه تیایدا رای گه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵ له شه‌قامه‌كاندا ببینن ده‌ستی سه‌ردا ده‌گرن، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی دێنه شه‌قام زیان به دره‌خته‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی ته‌مووز، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه كه دوای گله‌ییه‌كی زۆری هاووڵاتییان به‌هۆی بوونی ئاژه‌ڵی به‌ڕه‌ڵا له‌ناو كۆڵان و شه‌قامه گشتییه‌كاندا و زیانگه‌یاندن به دار و دره‌ختی باخچه‌كانی ناو شار كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ستافی به‌شی زێده‌ڕۆیی به هاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 100 سه‌ر ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوه‌ندی شار.
شاره‌وانی به‌ڵێنی داوه كه له پێناو مافی گشتی و سه‌قامگیری و پاكڕاگرتنی شار هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا به‌رده‌وام ده‌بێت .