سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رای گه‌یاند، كاره‌كانی رووپێویان له سنووری شاره‌وانییه‌كه‌یان خێراتر كردووه له پێناو پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دا.
شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی ته‌مووز، ئه‌ندازیار كارزان عبدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر به ئامانجی خێراكردنی كاره‌كانی ڕووپێوی زه‌وی تیمی ئه‌ندازیاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێری ڕاسپارد به چڕتڕكردنه‌وه و كاری به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كانی ڕووپێووكردنی زه‌وییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خشه‌كان له نزیكترین كات دا .
ئه‌وه له‌كاتێكدا كه پێنجشه‌می رابردوو له سنووری بنه‌سڵاوه له ڕێی درۆنه‌وه رووپێوی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرا.
بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، به گوێره‌ی ڕێنوێنییه‌كان گشت فه‌رمانبه‌ران كه خزمه‌تیان سه‌رووی هه‌شت ساڵه زه‌وی وه‌رده‌گرن.