لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراقەوە ئەمڕۆ وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی تەمووز، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، وردبینیی بەشێك لە لیستی مووچەی مانگی تەمووز دەستی پێ كردووە و هەر ئەمڕۆ بەشێكی تەواو بووە.
زیاتر گوتی، ئەو شوێنانەی وردبینیی تێدا تەواو بووە، لیستی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینانی مەدەنییە، چاوەڕێین كە كۆتایی ئەم هەفتەیە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران پێش خراوە و وردبینیی لیستی مووچەش لەلایەن دیوانی چاودێری عێراق بەهاوئاهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، وەزارەتی دارایی عێراق پاش ئەو رێكارانە بڕیار لەسەر خەرجكردنی دەدات.