لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی مریشكی زیندوو بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبووەنەوە كردبوو، بەڵام ئێستە ڕووی لە دابەزین كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی تەمووز، رزگار عەڵای ئەندامی ئەنجوومەنی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، مریشكی زیندوو نرخێكی جێگیركراوی نییە، بەڵكو ماوەماوە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، وەك لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، كەچی ئێستە نرخەكەی كەمێك دابەزیوە
زیاتر گوتی، لە ماوەی ڕابردوودا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ سەرووی 3600 دینار بەرز بووبووەوە، ئێستەیش نرخەكەی 2900 دینارە، بەمەش هەر كیلۆیەك 700 دینار دابەزیوە.
باسی لەوەش كرد، زۆربوونی مریشكەسوورە لە بازاڕەكان و نرخی هەرزان كە دانەی دوو كیلۆیە بە پێنج هەزار دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتی، یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی هەرزانبوونی نرخی مریشك.
هەرێمی كوردستان لە بەرهەمهێنانی مریشك ئاستی خۆ بژێوی تێپەڕاندووە و بەرهەمەكانی بۆ دەرەوە و خوار و ناوەڕاستی عێراق دێتە ناردن.