له دوای سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ لای به‌رپرسی هێزه‌كانی كۆماندۆ، داوای لێ كردوون ده‌ستكراوه بن و به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س و هاوولاَتییه‌ك بوه‌ستنه‌وه كه گومان له یه‌كێـتیبوون و نزیكبوونی له لاهوور شێخ جه‌نگی لێ بكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له‌دوا سه‌ردانی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ لای دیار عومه‌ر به‌رپرسی كۆماندۆ، باس له چه‌ند ته‌وه‌رێك كراوه، یه‌كێك له‌وانه چه‌كدارانی كۆماندۆ له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی سنووری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، گومانیان له هه‌ر كه‌س و هاوولاَتییه‌ك كرد كه یه‌كێتی نه‌بێت یان هاوسۆزی بۆ لاهوور شێخ جه‌نگی هه‌بێت، بیكه‌نه ئامانج تا ئاستی كوشتن.
ئارام كه‌ریم چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێشتر ململانێیه‌كی توندی شاراوه له نێوان هێزه‌كانی كۆماندۆ و ئاسایش و كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر هه‌بووه، به‌لاَم ئێسته چووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی گومانه‌كانی بافڵ له هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش و دژه‌تیرۆر، ئێسته بافڵ به‌ته‌واوی پشتگیریی دارایی سه‌رۆكی كۆماندۆ ده‌كات و ئه‌ویش بڕیار و رێنوێنی نوێیان بۆ ده‌رده‌كات.
ئه‌و پێی وایه، ئه‌م رووداوانه بۆ شاردنه‌وه‌ی كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌و شكستانه‌یه كه دووچاری ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تیی بافڵ و سه‌رانی بالاَی ده‌باشان و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان بووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا چه‌ندان كه‌یسی كوشتن و برینداركردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنه جیاوازه‌كانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی كۆماندۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روویان داوه، به‌هۆیه‌وه دۆخێكی نه‌خوازراو مه‌ترسیدار رووی له سنووره‌كه كردووه.