لاهوور شێخ جه‌نگی دوای به‌شداری له پرسه‌ی ئاری چایچی، لێدوانێكی توندی دا و رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات قابیلی قبووڵ نییه و بافڵ تاڵه‌بانی لێی به‌رپرسه.
له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی، لاهوور شێخ جه‌نگی رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات له هیچ كوێی دنیادا نییه، له هیچ كوێ هێزی پێشمه‌رگه بۆی نییه بێته ناو شار و ته‌قه بكات.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وه له سلێمانی روو ده‌دات هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، دامه‌زراوه له شاره‌كه‌دا نه‌ماوه و هێزی پۆلیس و ئاسایش هیچ رۆڵێكیان نییه.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌یشی گوت، كۆماندۆ خه‌ڵك ده‌گرێت و خه‌ڵك ده‌كوژێ كه خودی بافڵ تاڵه‌بانی لێی به‌رپرسه و پاسه‌وانه‌كانی په‌روه‌رده نه‌كراون، ناكرێ رۆژێك پێش كوشتنی خه‌ڵك بافڵ ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی بكات.
ئه‌و له لێدوانه‌كه‌یدا داوای كرد خه‌ڵك قسه‌ی هه‌بێت، هێزی كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر بۆیان نییه له‌ناو شاردا بن، ئه‌و دوو براده‌ره /بافڵ و قوباد/ هه‌رچی دامه‌زراوه هه‌یه تێكیان داوه. پێویسته شه‌رم له خۆتان بكه‌ن.
شه‌وی رابردوو كارمه‌ندێكی كۆماندۆ كه متمانه‌پێكراوی بافڵ تاڵه‌بانی بوو، چایچییه‌كی له سلێمانی كوشت كه خه‌ریكی كاسبی خۆی بووه، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی لێ كه‌وته‌وه.