مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر كۆنووسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌دات و دووپات له‌سه‌ر خێراتركردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش داوا له شاره‌وانییه‌كان ده‌كات ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی خێراتر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ته‌مووز، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به مه‌به‌ستی خێراكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی، چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ خێراتركردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و ئاشناكردنی شاره‌وانییه‌كان بوو به خاڵه‌كانی كۆنووسێكی په‌سه‌ندكراو كه له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه بۆ خێراتركردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و پێدانی ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران دابین بكرێت و له‌و شوێنانه‌ی گرفت له به‌رده‌م پرۆسه‌كه دروست ده‌بێت، به زوویی چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕای گه‌یاند، له‌مڕۆوه سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی پێویسته به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ و سه‌رجه‌م لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كانیان كار بۆ خێراتركردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی بكه‌ن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وێڕای دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر خێراكردنی پرۆسه‌كه، هاوكات به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له كۆنووسه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌دا پێی دراوه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به شاره‌وانییه‌كان دا بۆ ئه‌وه‌ی به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری جدی بكه‌ن وه‌كو كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وی و دانانی نه‌خشه و دیاریكردنی زه‌وی و هه‌روه‌ها دابینكردنی فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندازیار بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی، هه‌روه‌ها دووپاتى له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كرده‌وه كه زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێن.