دوای نیوەڕۆی دوێنێ كچێكی 16 ساڵ لە چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵات، بەپێی بەدواداچوونەكان دەركەوت كەموكوڕی بەرپرسانی سلێمانی و بەتایبەت جێبەجێ نەكردن و نەناردنی هێز بۆ ئەو شوێنە، هۆكاری هەڵاتنی ئەو كچە بووە.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە سەرچاوەیەك دەستی كەوتووە، ئەو كچە 16 ساڵەی دوێنێَ لە چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی رای كرد، لەسەر سكاڵای دایكی گیرابوو.
ئەوەیش زانراوە، دوێنێ دایكی مامەڵەی بۆ دەكرد تا لە گرتووخانە دەریبهێنێت و بیگەڕێنێتەوە ناو خێزانەكەی، بۆیە ئەو كچە كە پێشتر كێَشەی لەناو خێزانەكەی زۆر بوو، لە دەرفەتێكدا هەڵات.
كوێَستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، كەمیی هێزی و پاسەوان، هۆكاری هەڵاتنی ئەو كچەیە، وەزیری ناوخۆ چوار جار نووسراوی كردووە بۆ هێزەكانی سلێمانی كە ژمارەیەك هێز و پاسەوان بۆ ئەو شوێنە زیاد بكەن.
باسی لەوەش كرد، بەرپرسانی سلێمانی ئەو نووسراوەی وەزیری ناوخۆیان جێبەجێ نەكردووە، ئەو چاكسازییە 17 پاسەوانی هەیە كە 60 سزادراوی هەیە