نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە غاباتی قەڵادزێ كەوتووەتەوە، بەهۆی بوونی بایەكی بەهێز ئاگرەكە تەشەنەی سەندووە و لە چەندان شوێنی غاباتەكە ئاگر هەیە و داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت بەپەلە بچن بۆ ئەو شوێنە و ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی تەمووز، بەكر بایز قایمقامی پشدەر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی شاری قەڵادزێ دەكەینەوە لە پێناو كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو ئاگرەی لە دارستانی قەڵادزێ كەوتووەتەوە، بەپەلە بچن بۆ ئەو شوێنە.
زیاتر گوتی، خەڵك بچن بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، بۆیە داواتان لێ دەكەین هاوكاری تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە بكەن و یامەتییان بدەن لە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو ئاگرە.
ئەو ئاگرەكە ئێستە لە دووریی تەنیا دوو كیلۆمەتری قەڵادزێیە و لە گردی حوسنەی و نزیك غاباتی نزیك بووەتەوە.